بانگهێشتی بەڕێوەبەری پایگای خەبەری_تەحلیلیی \"سلام پاوە\" بۆ دادستانی پاوە

ئاژانسی کوردپا: بەڕێوەبەری پایگای خەبەری_تەحلیلیی \"سلام پاوە\" بانگهێشتی دادستانی شاری پاوە کرا.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، فەرهاد ساڵحی\" بەڕێوەبەری پایگای خەبەری_تەحلیلیی \"سلام پاوە\"، بانگهێشتی دادستانی شاری پاوە کرا.

بەڕێوەبەری پایگای خەبەری_تەحلیلیی \"سلام پاوە\" لە ڕێگای پەیوەندیی تەلەفوونییەوە، ئاگادار کراوە بۆ وڵامدانەوەی چەند پرسیارێک، خۆی بە نووسینگەی دادستانی شاری پاوە، بناسێنێت.

لە هۆکاری بانگهێشت کردنی بەڕێوەبەری پایگای خەبەری_تەحلیلیی \"سلام پاوە\"، هیچ زانیارییەکی ورد لە بەردەستدا، نییە.

لە ماوەی چەند ساڵی ڕابردوو، ناوبراو ڕەخنە لە بەرپرسانی حکوومەتی بە هۆی پێرانەگەیشتن بە بارودۆخی ناوچە بێبەرییەکانی شاری پاوە و کوشتنی کۆڵبەرانی، گرتبوو.

ساڵی ڕابردوو، فەرهاد ساڵحی بە هۆی ڕووماڵکردنی هەواڵی کوشتنی کۆڵبەرێک بە ناوی \"عەزیم ئەحمەدی\" بە تەقەی هێزە نیزامییەکان، بانگهێشتی ئیدارەی ئیتلاعاتی شاری پاوە کرا بوو.