ئاکۆ زەندی گیانی لەدەست دا

ئاژانسی کوردپا: یەکێک لە پەرستارەکانی نەخۆشخانەی "تەوحید"ی شاری سنه کە تووشی سووتان ببوو گیانی لەدەست دا.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، "ئاکۆ زەندی"، پەرستارێکی لاو کە لە نەخۆشخانەی "تەوحید"ی شار سنەدا کاری دەکرد و خۆی تووشی سووتان ببوو گیانی لەدەست دا.

ئەو پەرستارە لاوە لە کاتی ڕزگارکردنی منداڵێک لە ئاگردا، خۆی تووشی سووتان ببوو و لە ئاکامدا گیانی لەدەست دا.

"ئاکۆ زەندی"، یەکێک لەو پەرستارە کوردانە بووە کە گیانی خۆی فیدای ڕزگارکردنی گیانی کەسانی دیکە کرد.